بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە لە دوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەریکانێ و گرێ سپی، گرووپە توندڕەوەکانەوە رێگری و بارگرژیان لەگەڵ گەڕاوە کوردەکانی دروستکرد، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسیویەتی" داوا لە هاووڵاتیانی کورد دەکەین لە بەرامبەر ئەو فشار و هەراسانکردنانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دان بەخۆیاندا بگرن".
هەروەها دەشڵێت: "تێدەگەین لە پەرچەکرداری تووڕەیی شەقامی کوردی بەرامبەر بەم دەستدرێژییە، لە هەمان کاتدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە دان بەخۆیاندا بگرن و بەدوای هیچ کردەوەیەکی نابەرپرسانەدا نەکەون و دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکانمان بپارێزن.
مەزڵوم عەبدی، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی، جەختیش دەکەینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاوارە مەدەنییە گەڕاوەکان و لێپێچینەوە لە هەر کەسێک کە تێوەگلانی لە کردەوەکانی دەستدرێژیدا بسەلمێندرێت، بە جۆرێک کە مافی هەمووان مسۆگەر بکات و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزێت".
مەزڵوم عەبدی جەختکردنەوە لە سزادان و لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە تێوەگلانی لە کردەوەی دەستدرێژی و ئازاردانی خێزانە گەڕاوەکاندا بسەلمێت.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەختی کردەوە، لەسەر پاراستنی مافی ئەو ماڵباتانەی دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
Your Comment