ڕێگای ڕێبەری شەهید بۆ هەمیشە دەبێتە بڕیاری کۆتایی گەلی ئێران

پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ و ڕاوێژکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کاروباری نەتەوە، ئایینەکان و ئەهلی سوننەتدا ڕایگەیاند: «ئەوەی ڕێبەری شەهید بۆ ئۆمەتی ئیسلام و گەلی ئێرانی کێشاوە، ڕێچکەیەکی ڕزگاریبەخشە بۆ تەواوی حەقخوازان و دژەستەمکارانی جیهان، وە بێ گومان پەیڕەوکردنی ئەم ڕێچکەیە سەرکەوتن پێشکەشی مەزڵومان دەکات.»

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا «مامەد کلشی نەژاد» زیادی کرد: «بە پێچەوانەی شیکاری و خەیاڵپڵاوییەکانی دوژمنان، ئەو ڕێگا و ڕێچکەیەی کە ڕێبەری شەهید لەبەردەم گەلی ئێران و ئۆمەتی ئیسلامیدا دایناوە، بۆ هەمیشە بە نەمری و جاودانی دەمێنێتەوە و هەرگیز هیچ وەستانێک لەم ڕێگایەدا نابێت.»

پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ ڕێبەری شەهیدی بە بێوێنە و جیاواز لە ڕێبەرانی وڵاتانی دیکەی جیهان دانا و گوتی: «ڕێبەری شەهید، شیاوی بەراوردکردن نەبوو بە هیچ کام لە ڕێبەرانی جیهان؛ ئەو گەنجینەیەک بوو لە زانست و زانیاری، لە گۆڕەپانی سیاسەتدا ڕامیارکارێکی بە توانا بوو، لە بواری ئابووری و کولتووریشدا دووربین بوو، هەروەها داهێنەرێکی بێ هاوتا بوو.»

ناوبراو زیادی کرد: «بە شەهیدبوونی ڕێبەری باڵا، هاوپێوەندیی گەلی ئێران چەند بەرامبەر بووە و یەکڕیزی و هاودڵییان لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر بووە، کە ئەمەش دوژمنانی تووشی سەرسوڕمان کرد.»

مامۆستا کلشی نەژاد ئاماژەی بە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهید کرد و گوتی: «ئامادەبوونی پڕشۆری خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا، بەدەر لە سنووردارییە نەتەوەیی و خێڵەکییەکان، یەکپارچەیی گەلی ئێران بە جیهان نیشان دەدات و دەسەلمێنێت کە گەلی ئێران دزەپێنەکراون و هێشتاش شوێنکەوتووی ڕێبەرە شەهیدەکەی خۆیانن.»

پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ زیادی کرد: «خەڵک لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا هەمیشە ئامادە بوون و ڕۆڵیان گێڕاوە، بەو شێوەیەی کە ڕێبەری شەهید ئاماژەی بەم بابەتە گرنگە فەرمووبوو.»

ڕاوێژکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کاروباری نەتەوە، ئایینەکان و ئەهلی سوننەتدا ئەوەی بەبیرهێنایەوە: «ئامادەبوونی توێژە جیاوازەکانی خەڵک لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەدا، ئەم پەیامە بە جیهان دەگەیەنێت کە ڕێڕەوی ڕێبەری شەهید هێشتا بەردەوام دەبێت.»

ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕێوڕەسمی شکۆداری بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهید کرد لە پووچەڵکردنەوەی شیکارییە خەیاڵییەکانی دوژمنان و گوتی: «دوژمنان وایان خەیاڵ دەکرد کە لە نێوان گەل، ڕێبەر، نیزام و شۆڕشدا مەودایەکی قووڵ هەیە، لەسەر ئەم بنەمایەش دوو شەڕیان داڕشت و بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی خۆیان، دەستدرێژییان کردە سەر سەروەریی خاکی وڵات.»

پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ زیادی کرد: «ئەوان وایان دەزانینی ئەگەر مێشکە بیرکەرەوەکانی ئەم وڵاتە لەناو ببەن سەرکەوتوو دەبن، لەبەر ئەوەش ڕێبەری باڵایان تیرۆر کرد و هێرشی سەربازییان دەستپێکرد، بەڵام دوای دەستدرێژیی سەربازی ئەوەی کە بینییان بە پێچەوانەی تصوری ئەوان بوو؛ ئەوان گەلێکی یەکگرتوو و ڕێکخراویان لە هەموو نەتەوە و ڕەگەزێک بینی کە عاشقی شۆڕش و ڕێبەرەکەیان بوون لە بەردەمیاندا.»

مامۆستا کلشی نەژاد بەردەوام بوو و گوتی: «بێ گومان گەلی ئێران بە ئامادەبوونیان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەدا، هۆشداری دەدەنە دوژمنان کە هەرگیز ڕێگایان پێ نادەن بە ئامانجەکانیان بگەن.»

ڕاوێژکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کاروباری نەتەوە، ئایینەکان و ئەهلی سوننەتدا ئەوەی بەبیرهێنایەوە: «خەڵک بە ئامادەبوونی ملوێنیی خۆیان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەدا، پشتگیریی خۆیان بۆ مەقامی باڵای ڕێبەری و دژایەتیی خۆیان بۆ دڕندەییەکانی دوژمنانی ئەم ئاو و خاکە نیشان دەدەن.»

پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ زیادی کرد: «مەزنیی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهید، دەبێتە هۆی ئەوەی جیهان لە بەردەم گەلی ئێراندا سەری ڕێز دابنوێنێت.»

News ID 227511

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha