بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانەکەیدا هەروەها ئاماژەی بە گۆڕانی هاوسەنگییەکان لە دوای جەنگی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد و گوتی: "کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، ئامانجی دیکە لە ئارادابوون؛ بەڵام بەهۆی ئەو پاڵپشتییەی کە خەڵکی ئێران لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد، پێمان وایە کۆماری ئیسلامی پێی ناوەتە قۆناخێکی تەواو نوێوە."

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم قۆناخە نوێیەی ئێران ئێستا پێی ناوە، تایبەتمەندیی خۆی دەبێت و بە دڵنیاییەوە لەگەڵ قۆناخ و سەردەمەکانی پێشووتر جیاواز دەبێت.
Your Comment