وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی دانوستانەکانی سویسرا ئاشکرا دەکات

عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستکەوتەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە سویسرا ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد: هەوڵە "بێوچانەکانی" پاکستان و قەتەر، پێشکەوتنێکی گەورەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنان بەدەستهێناوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "لێخۆشبوون بۆ هەناردەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان دەرکرا، گەمارۆی دەریایی هەڵگیرا، بەشێک لە سامانە سڕکراوەکانمان ئازاد دەکرێن و پلانی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئێران دەستپێدەکات."

لەکۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە، "یەکەمین تاقیکردنەوەی راستەقینەی ئەم رێککەوتنە، شانەی هێورکردنەوەی شەڕی لوبنان دەبێت.

News ID 227392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha