بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایەق مزووری بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی-ی ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندە سەربازییەکەی عێراق لە هەولێر، باسیان لە جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی دژەدرۆن و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لە داهاتووشدا بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی هاوبەش، تاوەکو دڵنیایی بدرێتە کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان کە هێرشەکان دووبارە نابنەوە. هەروەها ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدایە.
Your Comment