بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم محەممەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، ڕایگەیاند، "وەزارەتەکەیان کار لەسەر تەواوکردنی هێڵی بۆریی کەرکوک-نەینەوا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی یەک مانگدا بکەوێتە کار.
بریکارەکەی وەزارەتی نەوت دەشڵێت، ئەم بۆرییە لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە و توانای هەناردەکردنی ۳۵۰ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە، بەڵام ئێستا گەیشتن بەم ژمارەیە بەهۆی سنوورداریی توانای بۆری گواستنەوەی نێوان بەسڕە و کەرکوکەوە مەحاڵە.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردە لە ڕێگەی تەنگەی هوورمزەوە، بریکاری وەزارەتی نەوت وتی، پێشتر عێراق ڕۆژانە ۳ ملیۆن و ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی تەنگەکەوە هەناردە دەکرد، لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ۴ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار بەرمیل بووە.
باسم محەممەد ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری کردنەوەی تەنگەی هوورمزدا، وەزارەت دەتوانێت تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا ئاستی هەناردەکردن بۆ باری ئاسایی پێشوو بگەڕێنێتەوە.
Your Comment