بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" باسی له‌وه‌كردوه، "بوونی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و لێکەوتەی دوورمەودای ده‌بێت".
عێراقچی جەختی لەوەکردوەتەوە کە "هەرجارێک چارەسەری دیپلۆماسی پێشنیاز دەکرێت، ئەمریکا دەستدەکات بە سەرگەرمییەکی سەربازیی بێباکانە، له‌كاتێكدا ئێرانییەکان هەرگیز ملکەچی گوشارەکان نابن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی وت، "توانای کۆکردنەوەی موشەک و هەڵدانی ئێران لە ۷۵%ی ئەو ئاستە نییە کە لە ۲۸‌ی شوباتدا هەبوە، بەڵکوو ئامارە دروستەکە ۱۲۰%ە".
Your Comment