بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا باسی له پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، كرد و رایگهیاند: "لە دۆخی ئێستادا پڕۆسەکە هەڵپەسێردراوە و ڕایان وەستاندوە، ئەوەی کە ئێمە دەیبینین ئەمەیە، بە ئاشکرا دیارە کە لەژێر کاریگەری ڕووداوە هەرێمییەکان و هەندێک قۆناغی ناوخۆیی، هێزە بڕیاردەرەکانی پڕۆسەکە، ئەمەیان بە گونجاو زانیوە، بۆیە هەنگاونانیان ڕاوەستاندوە یان دوایان خستووە".
ناوبراوئاماژهی بهوهشكردوه، "وێڕای ڕاپۆرتی فەرمی کە لە ئەنجامی کاری مانگانەی کۆمسیۆنەکە لە پەرلەمان ئامادە کراوە، بەرەوپێش نەبردنی پڕۆسەکە هیچ روونکردنەوەیەک هەڵناگرێت".
موراد قەرەیلان وتیشی، "لای حکوومەت و بەرپرسانی ئاکەپەش، وەک مانگی دەرکردنی یاساکان دەستنیشانکرا، هەموانیش بە جۆشوخرۆشەوە چاوەڕێیان دەکرد، نەبوونی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەم مانگەدا شتێکی ئاسایی نییە، هەروەها نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی پرۆسەکە، لەم دواییانەدا، لە ۲۷ی ئازاردا، شاندێکی دەوڵەت و شاندێکی دەم پارتی، کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، کە چاوەڕوانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەوەندەی تێ بگەین، ئەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکاندا باسکراون ئەنجامێکی وەهای لێکەوتەوە کە دەسەڵات و دەوڵەت ئەم پرۆسەیە هەڵپەسێرێت و بیوەستێنێت".
ناوبراو روونیشیكردهوه، "لە ئێستادا پڕۆسەکە هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە، ئەوەی دەبینرێت ئەمەیە، بە ئاشکرا دەبینرێت کە پاش ئەم گفتوگۆیە، هەروەها بە کاریگەریی ڕووداوە هەرێمییەکان- هەلومەرجەکان و هەنێک پڕۆسەی ناوخۆیی، هێزە بڕیاربەدەستەکان بە گونجاویان زانیوە کە هەنگاوەکان بوەستێنن یان دوای بخەن، بە هەبوونی ئەو ڕاپۆرتە فەرمییەی بەرئەنجامی کاری چەندین مانگی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان، بەرەوپێش نەچوونی پرۆسەکە، جگە لەمە هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێت".
موراد قهرهیلان له چاوپێكهوتنهكهیدا دهشڵێت، "لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی ئاکەپە و لایەنی میدیایی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە ئێمە ‘هیچ هەنگاوێکمان نەناوە لە مانۆڕێکی سیاسیی ساختە زیاتر، هیچی تر نییە، چونکە وەک تەڤگەرەکەمان ئەرکی خۆمان لەم ئاستەدا جێبەجێ کردوە، ڕونە کە ئێمە هەمو ئەو کارانەمان کردوە کە دەبو دەسەڵات ئاڕاستە بکات بۆ هەنگاونان، بە تەواوی ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردوە، ئەوەش لەبەردەم ڕای گشتیدا ئەنجامدرا، کۆتاییهێنان بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداریی ڕێکخستنێک کە ۴۲ ساڵە بەردەوامە و کۆتاییهێنان بە کار و چالاکییەکان لەژێر ناوی ئەم ڕێکخستنەدا، بڕیارێکی ئاسایی نییە، ستراتیژیترین بڕیارە".
ئهوهشی وت، "ئەو بڕیارە و هەنگاوانەی گیراونەتەبەر بە بەرچاوی هەموانەوە ئەنجامدراون، بۆیە کەس ناتوانێت بڵێت ئێمە هیچ هەنگاوێکمان نەناوە چونکە بەر لە هەر شتێک، دەستپێکردنی ستراتیژی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاوێکی مێژوییە کە بە بانگەوازی ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ـی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، بۆ ئێمە بوە دەستپێکی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و وەکو تەڤگەر ئێمە بەشدار بوین، هەر خۆی دوای ڕۆژێک لە ١ـی ئاداردا ئاگربەستمان ڕاگەیاند".
باسی لهوهشكرد، "لە دەستپێکی مانگی ئایاردا، لەگەڵ کۆنگرەی ۱۲ـهەمینی پەکەکەدا بڕیارماندا کە کۆتایی بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بهێنین و کۆتایی بە هەمو کار و چالاکییەک بهێنین لەژێر ناوی پەکەکەدا، لێرەدا ئێمە لە شوێنی مانیفێستۆی ڕێی شۆڕشی کوردستان کە لە سەرەتای تەڤگەرەکەماندا قبوڵکرا، مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمۆناڵی دیموکراتیکمان قبووڵکرد، ئەمەمان بە پێی یاساکانی خۆمان بە شێوەیەکی فەرمی لە بەردەم ڕای گشتی ئەنجامدا، ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر ڕیشەییە، دەرکردنی بڕیاری لەم شێوەیە ڕیشەیی و قوڵ بۆ تەڤگەرێک شتێکی ئاسان نییە".
لەبارەی بانگەوازەکەی باكرخانەوە، قهرهیلان وتی، "بانگەوازەکەی تونجەر باكرخان و قسەکانی گرنگ بوون، ئەگەر بە ڕاستی سەرۆک کۆمار دەیەوێت ناوی خۆی لە مێژودا تۆمار بکات، دەبێت نەک تەنها سەیری ڕووداوە هەنوکەییەکان، بەڵکوو سەیری ڕاستییە مێژویی و کۆمەڵایەتییەکانی پرۆسەکەش بکات. مۆر لێدان لە مێژو، بە پشتگوێخستنی پرسی کورد نا، بەڵکوو بە چارەسەریی پرسی ۱۰۰ ساڵە مومکینە".
۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵ عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) له پهیامێكدا دهستپێشخهری بۆ گفتوگۆ و دانوستانی لهنێوان پهكهكه و توركیا راگهیاند و دواتر چهندین دیدار و كۆبوونهوه له ئیمڕاڵی و دهرهوهی ئیمڕاڵی بهڕێوهچون، هاوكات دوای پهیامهكه پهكهكه ههڵوهشاندنهوهی خۆی راگهیاند.
Your Comment