مەسروور بارزانی و فالح فەیاز هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقیان تاتوێ کرد

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بووەوە و بیروڕایان لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و  "لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و فالح فەیاز بیروڕایان لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و رێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.

News ID 227071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha