تەداخول لە هاوکێشە سەربازییەکان، قومار کردنە بە چارەنووسی کورد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق هوشداریی دا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: کە لە بارودۆخی ئاڵۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەولەویت دەبێت پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بێت؛ ناوبراو وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئەدای ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاماژە بە هەڵکەوتەی ژیئۆپۆلۆتیکی ئێران، وتی: بێ لایەنیی تەنها بژادەی ژیرانەی کوردەکانە.

کوردپرێس: لە حاڵێکدا پێشهاتە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر ناوچەکەی خستۆتە لێوارەی ڕێکخستنەوەیەکی قورسی دیکە، هەرێمی کوردستانیش بەناچار ڕووبەڕووی چەند هەڵبژاردەی چارنووسساز کرۆتەوە؛ هەڵبژاردەی پڕ لەمەترسیی دەستوەردان لە هاوکێشە سەربازییەکان یان پاراستنی بێ لایەنی لەنێوان ململانێی زلهێزە ناوچەیی و جیهانیەکاندا. لە ئاوەها دۆەێکدا بۆچوونی جیاواز هەیە لە بەرژەوەندیی کورد و ڕۆڵی ئەکتەرە بیانییەکان و دەفرایەتیی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاژانسی کوردپرێس لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دکتۆ غالب محەمەد نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق و ئەندمی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنەکە، ڕەهندە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ئەم گۆڕانکارییانەی تاوتوێ کرد و بە دیدێکی واقیعگەرایانەوە هەڵبژاردەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی لە قۆناغێکی زۆر هەستیاری ناوچەکەدا شی کردۆتەوە.

دەقی دیمانە:

لەدوای ئەم ڕووداوانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و ناوچەکە بووە بەمەیدانی شەڕ و ئاڵۆزی، زۆرینەی وڵاتان بە وڵاتە شەڕکەرەکانیشەوە و ئەوانەش کە ناڕاستەوخۆ بەشدارن ئامانجی سەرەکییان بە پلەی یەکەم پاراستنی هاوڵاتیانیان و پلەکانی تر  بەرژوەندی ئابووری و سەرچاوەی داهاتیانە، گۆڕانکارییەکان زۆر خێرا دەبن، لەم نێوەندەدا باشووری کوردستان گەر حەکیمانە و نێوەنگیرانە و لە بەرژەوەندی میللەتەکەی کار بکات دەتوانێت هەرێمەکەمان و هاوڵاتیانی بەدوور بگرێت لەهەر ئاڵۆزییەک، گەر بڕیارەکەش (قبوڵی ناکەین) و وەک ترەمپ دەڵێت (کورد شەرکەری باشن) بێت ئەوا داهاتوومان کەس چارەنووسی نازانێت و وەک قومارێک وایە بە میللەتەوە! 

ئەم بابەتە دەبێت شیکاری بکەین بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیل و هەریەکەیان چییان کردووە بۆ هەرێم و بۆچی دەبێت وەڵامەکەمان بۆ ئەمریکا (بەڵێ و نەخێر) نەبێت

ئەمریکا و ئیسڕائیل کورد چۆن دەبینن

ئەمریکا لە ئێستادا سیاسەتی تەواو جیاوازە (پارە و بازرگانی دەبینێت، بەدڵنییایەوە ئەوە دەزانرێت کە بەرژەوەندی و ئازادی و خزمەتگوزاری هیچ گەلێکی تری ناوێت) و کورد گەر بخاتە ئەم شەڕەوە بۆ ئامانجێکی دەبێت و دوایی دەستبەرداری دەبێت و ئەزموونی ئەوەشمان هەیە.

لەبەر ئەوە بەڵێ کردن بۆ ترەمپ کە ئێستاداو کە لەناو شەقام و خەڵکی ئەمریکاشدا دژایەتی دەکرێت هاشتاکی (کوڕەکەت بنێرە بۆ شەر کوڕەکانی ئێمە مەنێرە) بەربڵاوە (لە ئەمریکا بەم شێوە داوا دەکەن سەرباز نەنێرێت بۆ ئێران بۆ شەر کردن!) ئەمە داواکاری خەڵکی ئەمریکا بێت، بۆ ئێمە لێرە ژیانی  پێشمەرگەکانمان بۆ وڵاتێکی بازرگان بخەینە مەترسییەوە! گەر کارێکی وا بکرێت گەورەترین هەڵەیە و دەبێت پێشمەرگەکانمان ئەوە قبوڵنەکەن و بە مەسعوود بەرزانی بڵێن: کورە گەورەکەت و کوڕەکانی ترت بنێرە بۆ شەر ئەوان (شەڕ-کەری) باشن.

ئەزموونەکانی ڕۆژئاوا و باشووریش لەبەرچاومانە کە ئەمریکا چەندان جار دەستبەرداری کورد بووە و کە ئیشی پێمان نەماوە دەڵێت: خۆتان چی ئەکەن بیکەن بە بێ ئێمە، گەر بێینە سەر ئیسرائیلیش هەمان سیاسەتی ئەمریکایە ئیسرائیل چی بۆ ئێمە کردووە، لە ۱۹۷۴ەوە لە هەموو دۆخێکی سیاسی و سەربازی کوردی بە هەند وەرنەگرتووە تا ئێستا یەک فیشەکی داوە بە کورد بۆ بەرگری لەخۆی؟ یەک کیلۆ ئاردی داوە بۆ کورد لە کاتە سەختەکان؟ بەڵام ئێران دەیانجار لە هەموو بارێکی سیاسی و ئابووری لەگەڵمان بووە لەهەموو شۆڕشەکاندا پاڵپشتی کورد بووە لە رووی ئابوریشەوە لە هەزاران دەربەدەری هاوکارمان بووە.

ئێران چی کردووە

ئێران وڵاتی دراوسێمانە و لە ڕووی ئابوورییەوە زۆرترین  ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە لەگەڵ هەرێم (ئێران ئێستا کە سنورەکانی داخستووە نرخی شتومەک دەبینرێت کە گران بووە) 

ئێران لە کۆڕەو و وە ئەو کێشانەی کە رووبەرووی هەرێم بوەتەوە  هەموو کات باوەشی بۆ هاوڵاتیان کردوەتەوە، ئەوە ئێران بووە لە رابردوودا کورد لەسەداکانی رابردووە تا ئێستاش ۹ جار کە کورد ئاوارە بووە هەر ۹ جارەکە کوردی لەخۆ گرتووە.

لەرووی سەربازییەوە ئێران یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکانی ناوچەکە تۆ  بەچی شەری ئێران دەکەیت!!  ئەی گەر ئەمریکا و ئێران رێکەوتن و گەیشتنە قۆناغی وەستاندنی شەر (کە ئەمە ئەگرێکی کراوەیە) کورد لەم کاتە کە شەڕی ئێرانی دراوسێی کردووە چی لێدێت؟! باشە خۆ لە ئێران هەر کورد نییە، ئازەر و بلووچیش هەیە بۆ ئەوان نایەنە معادەلەکەوە بۆ ئێمە بچین و بەکار بهێنرێین!

بۆیە بۆ کورد باشترین بریار بێلایەنی و بێدەنگییە و هەوڵبدات هەرێمەکەمان بە ئارامی بهێڵێتەوە هاوشێوەی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەعامول بکات لەگەڵ دۆخەکە.

News ID 227029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha