پەیوەندیی تەلەفۆنیی مەسعوود پزیشکیان و ئەردۆغان

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دوایین پاشهاتەکانی ناوچەکەیان پاش هێرشی ئەمریکا تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی کرد بە هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دووبەرەکی نانەوە و ئاژاوەگێڕی لەنێوان ئێران و دراوسێکانیدا و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئامادەیی خۆی بۆ نەهێشتنی ئاژاوە و کێشەکان لە ناوچەکە ڕاگەیاندووە.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی کرد بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و جەختی کردەوە تورکیا ئامادەیە ئەوەی کە دەتوانێت ئەنجامی بدات بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئێران.
ناوبراو وتیشی لە ئێستادا زیاتر لە هەموو شتێک پێویستمان بە دیپلۆماسییە بۆ چارەسەر کردن ئاڵۆزییەکان.

News ID 226942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha