ئەنجومەنی بەرگریی ئێران هەڕەشەی توند لە هەرێمی کوردستان دەکات

نوێنەری ڕێبەری لە ئەنجومەنی بەرگریی ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کورستان دەکات لەئەگەری دزەکردنی گرووپە چەکدارەکان بۆ ناو خاکی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردستان، ئەحمەدیان نوێنەری ڕێبەری لە ئەنجومەنی بەرگریی ئێران دەڵێت بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیلمان لە ناوچەکە بەتەواوی کردۆتە ئامانج بەم پێیەش "هاوکێشەیەکی نوێ" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە خولقێندراوە.

ناوبراو لە درێژدا دەڵێت هەربەم پێیەش بە دۆستان و برایان لە هەرێمی کورستان ڕایدەگەیەنین تا ئێستا بنکەکانی ئەمریکا و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج بەڵام ئەگەر ڕێگە بە نفووزی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە ناو خاکی هەرێم بۆ ئێران بدرێت هەموو ژێرخانەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج.

لە کۆتاییدا هوشداری دەدات و دەشڵێت هەموو ئەو هاوکارییانەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگیردرێت کە لەسەردەمی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستیان پێکردووە.

News ID 226935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha