بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک جەخت خێرا کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت دەکەنەوە

سەرۆکی یەکێتی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارى سووریا کۆ بوونەوە و رایانگه‌یاند: پێویستە عێراق وەکوو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارى سووریا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاریس، کاربه‌ڕێکه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پڕۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە، هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوەکردەوە، پێویستە عێراق وەکوو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی له‌وه‌کردوه‌، "لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ لە عێراق بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتوی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەمو خەڵکی عیراق بکات".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆک بوون و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

News ID 226903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha