دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
-
دانوسانەکانی ئێران و ئەمریکا؛ لەنێوان کاتکوشتن و ڕێکەوتنی گەورە/ دڵشاد مەجید
دڵشاد مەجید لە یاداشتێکی شیکاریدا بەو گریمانەیەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێناوەتە دوو قۆناغی جیاوازەوە، ئهوه دهخاته ڕوو کە خولی ئێستا زیاتر لەوەی کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بێت، قۆناغێکە بۆ بەڕێوەبردنی کات و حیساباتی سیاسی؛ پاش تێپەڕبوون لە تێبینی و ڕەچاوکردنە هەڵبژاردنەیییەکان، هەردوولا بەرەو ڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر بە تەوەرەی ئابووری، وزە و هاوسەنگییە جیۆپۆلیتیکییەکان هەنگاو دەنێن.
-
لە مووشەکەوە بۆ دیپلۆماسی؛ چۆن شەڕی ئەمریکا دژی ئێران هاوکێشە جیهانییەکانی گۆڕی؟*
شەڕی دوو قۆناغیی ئەمریکا دژی ئێران لە مانگەکانی مەی و فێبرواری ٢٠٢٥ لە ڕوواڵەتدا بەهۆی گرژییەکی ناوچەییەوە بوو کە بە ئامانجی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێراندا سەپێنرا؛ بەڵام لە ناخدا، شەڕێکی ناموسی بوو بۆ پاراستنی هەژموونی ئەمریکا و جێگیرکردنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، کە لە کۆتاییدا شکستی هێنا. ئەم شەڕە دوای وێرانکاری و زیانێکی زۆری گیانی و دارایی، نەک هەر نەیتوانی سیستمی سیاسیی ئێران بگۆڕێت، بەڵکوو بووە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستمی جیۆپۆلەتیکی جیهاندا.
-
تورکیا پشتگیری لە ڕێککەوتنی ئەگەری نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات
سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لەگەڵ ئێراندا جێبەجێ بکرێت بۆ گەرەنتیکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، و جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.
-
بەقایی: گەمارۆی دەریایی دەتوانێت دەستپێکی پێشێل کردنی ئاگربەست بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئیدیعای ئەمرکا بۆ گەمارۆی دەریایی ئێران وتی: ئێران گەمارۆ نادرێت، ئەمە هەوڵێکی ورووژێنەر و دژی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و دەتوانێت دەستپێک بێت بۆ پێشێل کردنی ئاگربەست.
-
گفتوگۆی فوئاد حوسێن و عێراقچی لهبارهی دانوستانەکانی جنێڤ
وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامدا و دانوستانەکانی تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد.
-
عێراقچی: لە جنێڤ لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێککەوتین
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکان لە جنێڤ رایگەیاند، لەگەڵ شاندی ئەمریکا لەسەر "کۆمەڵێک بنەما" رێککەوتوون کە لەوانەیە زەوینە بۆ رێککەوتنێکی فراوان خۆش بکەن.