بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ ی شوبات لە پۆستێکدا لە تۆری ئێکس ڕایگەیاند: "سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە لە بەرامبەر پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی و هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی سەرۆک [ماکرۆن]م کرد بۆ پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی، و بۆ بوون بە هاوپەیمانێک بۆ پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیری".
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هەردوو سەرۆک دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."
هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گهلی کوردستان دووپات کردهوه.
Your Comment