بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (MHP) لە وتارێكدا لەبەردەم فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان جەختی لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر" کردەوە و وتی: "مەهەپە و هاوپەیمانی گەل جەمسەری سیاسی هەموو تورکیا و تەنانەت جیهانی تورکیا-ئیسلامیش، سێ هیلالەکە نەک تەنها نوێنەرایەتی ئەمڕۆ بەڵکوو سبەینێش دەکەن، میللەتەکەمان لە سەرووی بەرژەوەندی شەخسییەوەیە، سیاسەت بابەتێکی بنەڕەتی و ئیجبارییە".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردوه: "دەرگاکەمان لە بەرامبەر ئەوانەی کە بیرکردنەوەی قوڕاوییان هەیە، قوفڵ کراوە، پێویستە خاوەنی ئەو لێهاتوییە بین کە بە پوخت و مانادار قسە بکەین، کاریگەری قووڵ لەسەر یادەوەرییەکانی خەڵک بەجێبهێڵین".
لهبارهی دۆخی توركیاوه، دەوڵەت باخچەلی وتی: "ئەو وەرچەرخانە مێژوییەی تورکیاکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، بەرپرسیارێتی حاشا هەڵنەگر دەخاتە سەر هەمومان، مرۆڤ خاوەنی دو جۆر هۆشیارییە، یەکێکیان ئاگایی دادپەروەرییە، ئەوی دیکەشیان هۆشیاری مێژوە".
ناوبراو ئهوهشی وت: "لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا کەس سەلامەت نییە، درۆی مارێک کە گازم لێ نەگرێت دەتوانێت هەزار ساڵ بژی، وەک کاڵای ڕزیو وایە کە کڕیاری نییە".
باخچەلی ڕوونیشیكردهوه: "عەبدوڵا ئۆجالان لە مافی هیوا (ئازادکردنی بەمەرج) سودمەند دەبێت، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر دەبنەوە سەرۆکی شارەوانی، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".
له ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵هوه پڕۆسهی چارهسهری له توركیا و باكوری كوردستان دهستیپێكردوه، ئهوهش دوای دهستپێشخهری عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) كه داوای ههڵوهشاندنهوهی پهكهكهی كرد و دواتر گفتوگۆكان دهستیان پێكردهوه.
Your Comment