فەڕەنسا: ڕێککەوتنە نوێکە کۆتایی بە پێکدادانی کوردەکان و دیمەشق دێنێت

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نوێی حکوومەتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان هەروولا دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە: لە سووریا، دوابەدوای هەوڵە چڕەکانی نێوەندگیری لەلایەن سەرۆک کۆمار و دیپلۆماسیەتی فەڕەنسا، ڕێککەوتننامەی ئاگربەست و یەکگرتن واژۆ کراوە كە گەرەنتی سیاسی و ئەمنی بۆ هاوبەشە کوردەکانمان لە شەڕی داعشدا دابین دەکات.

ناوبراو دەشڵێت: "ڕێككەوتنەكە تێکەڵکردنی هێزەکانیان بۆ ناو سوپای سووریا و دامەزراوەکانیان لە ئیدارەی مەدەنی و دانپێدانانی مافەکانیان دەگرێتەوە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەقامگیری سووریا و بەردەوامیی شەڕی هاوبەشی دژ بە داعش. فەڕەنسا لەم هەوڵەدا لە تەنیشت سووریا و لەگەڵ هەموو سوورییەکان دەمێنێتەوە".

ئه‌وە لەكاتێكدایە كە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF)، ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه‌ سێ لیوا له‌ سوپای هه‌سه‌ده‌ له‌خۆده‌گرێت و هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانیش له ‌شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه‌.

News ID 226804

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha