بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەى جەنگی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە لە سنووری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکی جیاوازەوە بۆسەر بنکە و مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد.
ئاماژەى بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتالیا بەردەوامە و ناو بە ناو دەنگی فرۆکە جەنگییەکان بەر سەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسرێت.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای کۆماندۆ و لیوای ١٤٤ی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدارن، گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.
مانگی رابردوو وەزارەتى پێشمەرگەى هەریم و وەزارەتى بەرگریی عێراق لەسەر پێکهێنانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش رێککەوتن کە لە پارێزگاى مووسڵەوە دەست پێدەکات تا سنوورى خانەقین لە پارێزگای دیالە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment