بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکی کفری، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستە کردن و ڕایگەیاند، بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم و دەڵێت: داواکارییەکانتانم پێگەیشتووە و لیژنەیەک بەزووی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان دەکات.