بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) له بانگه‌وازێکدا بڵاویکرده‌وه، له ۶‌ی (کانونی دوه‌م/۱)ه‌وه تا ئێستا ناوچه‌کانمان و گه‌له‌که‌مان ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی هێرشی دڕندانه و به‌ربه‌رییانه بوونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا شه‌ڕڤانانمان به ئیراده و فیداکارییه‌کی زۆره‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و به شێوه‌یه‌کی شکۆمه‌ندانه به‌رده‌وامن له به‌رخۆدان".
هەسەدە ڕاشیگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و چه‌کداره‌کانی که هه‌ڵگری بیری داعشن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی که ئیراده و به‌رخۆدانمان بشکێنن، هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان زیاتر کردوه، ئێمه به بڕیارداریی و ئیراده‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێین، وه‌ک چۆن هه‌ڤاڵانمان له ساڵی ۲۰۱۴ له کۆبانێ به‌رخۆدانێکی مێژویییان ئه‌نجامدا و کۆبانێیان کرده گۆڕستانێک بۆ داعش، که تورکیا پاڵپشتیی ده‌کرد، ئه‌مڕۆش به هه‌مان ئیراده ڕایده‌گه‌یه‌نین که شاره‌کانمان له دێریکه‌وه تا حه‌سه‌که و کۆبانێ ده‌که‌ینه گۆڕستانێک بۆ هه‌ڵگرانی بیری داعشی نوێ، که له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، داوا له هه‌موو گه‌نجان، کوڕ و کچانی کوردستان و ئه‌ورووپا ده‌که‌ین، که یه‌کبگرن و سنووره‌کان تێکبشکێنن و به‌شداریی له به‌رخۆدان بکه‌ن و ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ ڕۆژی شکۆیه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی به‌رپرسیارێتی مێژوییه، ئه‌مرۆ جارێکی دیکه نیشانی ده‌ده‌ین که ئیراده‌ی گه‌لان له هه‌موو هێرش و داگیرکارییه‌ک به‌هێزتر.
ئه‌و بانگه‌وازه له‌کاتێکدایه هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومەتی دیمه‌شق به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع هێرشی فراوانیان بۆسه‌ر ناوچه‌کانی کوردستانی سووریا ده‌ستپێکردوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕڤانانی کورد به‌رده‌وامن له‌به‌رگریکردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه.
Your Comment