بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان لە لیدوانێكدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران و نائارمییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل فەرمان بە "ئاژاوەگێڕان" دەدەن بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات، هەروەها داوای لە هاووڵاتییان ی ئێران کرد کە خۆیان لە "ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان" دوور بخەنەوە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد: "تیرۆریستانی سەر بە هێزە بیانییەکان خەڵکی بێتاوان دەکوژن، مزگەوتەکان دەسووتێنن و هێرش دەکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی". جەختیشی کردەوە کە "حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان"، و دووپاتیکردەوە کە "دەسەڵات ئامادەیە گوێ لە گەل بگرێت".
ناڕەزایی دەربڕینەکان لە ئێران لە ۲۸ی (کانونی یەکەم/۱۲)ـی ۲۰۲۵ بە مانگرتنی بازرگانانی بازاڕی تاران دەستیپێکرد، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای دراو و توانای کڕین لە وڵات، پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ ڕووبەڕوبونەوە و پێکدادان و مەوداکەی فراوان بێت.
Your Comment