گەشەکردنی %۱۵۸ـی بازرگانیی دەرەکی، بەرزبوونەوەی %۳۶ـی بەهای ترانزێتی کاڵاکان و تۆمارکردنی زیاتر لە ۷۱۲ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنیا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ۱۴۰۵دا، نیشانی دەدات کە سنوورەکانی کوردستان زیاتر لە هەر کاتێکی تر بوونەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵە بەهێزە جیۆ-ئابوورییەکانی ئێران؛ توانستێک کە ئەگەر لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانەکان و ئاسانکاریی بازرگانیدا هاوڕێ بێت، دەتوانێت ئەم پارێزگایە بکاتە چەقی بازرگانیی ڕۆژئاوای وڵات و بازنەی بەستنەوەی ئێران بە بازاڕەکانی ناوچەکەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی کردە ڕۆڵ و دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێراندا و وتی: ڕێدۆزی ئێمە لە سیاسەتی ناخۆدا خەڵک میحوەرە و هەموو هەوڵمان ئەوەیە کە خواستی گەل ببیسین.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند چەند وڵاتێک هەوڵ دەدەن لە ئێران ئاژاوە دروستبكەن و جەختیشی کردەوە کە "حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان".