ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لە ڕووداوەکانی ئێراندا لە ئارادا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەمدواتییەی ئێران کرد و دەڵێت ئەستەمە کە دەستوەردانی سەربازی لە ئارادا بێت چوونکە ئەم ئەزموونە پێشتر شکستی هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەیرووت ئامادە بوو و ئاماژەی کرد بە سەردانەکەی بۆ لوبنان و ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکانماندا باسمان لە بابەتەکانی ناوچەکە کرد و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی تاوتوێ کرد. بەختەوەرانە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا تێڕوانینێکی هاوبەش هەیە لەبارەی ئەم هەڕەشەیە.

عێراقچی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران وتی: ئەوەی کە لە شەقامەکانی ئێراندا ڕوودەدات هاوشێوەی ئەو ڕووداوانەیە کە لە ۲۰۲۳ لە لوبنان ڕوویدا، لەو کاتەشدا بەرزبوونەوەی پارەی بیانی بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی لە لوبنان.

ناوبراو درێژەی دا ئێمەش کێشەی هاوشێوەمان هەیە و حکوومەت هەوڵ ئەدا لەگەڵ بەشە جیاوازەکان ڕاوێژ بکات و بەزوترین کات کێشەکە چارەسەر بکات. هەڵبەت جیاوازیی ئەوەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە فەرمی ڕایانگەیاندووە لەم گرژییانەدا دەستیان هەیە.

ناوبراو درێژەی دا ئەو وڵاتانە هەوڵ ئەدەن خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکانی ئێران بەرەو ئاژاوە ببەن و جەختیشی کردەوە ئەستەمە کە دەستوەردانی سەربازی لە ئارادا بێت چوونکە ئەم ئەزموونە پێشتر شکستی هێناوە.

News ID 226720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha