بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایق زێدان ئهمڕۆ یهكشهممه له وتارێكدا له بهغداوه ڕایگهیاند، چیتر پێویست بە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت ناکات، هاوکات ڕوونیکردەوە کە سنووردارکردنی ئەو چەکانە لە دهستی دەوڵەتدا بە مانای وازهێنان لەو قوربانیدانانە نییە.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردوه: "سەرکردەکانی بهرخۆدان، هاوشانی شەهیدانی عێراق، یەکڕیزیی ئامانج و ئیرادەی بێ چەواشەیان بەرجەستە کرد، شەهیدان گیانی خۆیان بەخشی تا عێراق بە سەربەرزی و خۆڕاگر بمێنێتەوە، هەرگیز کڕنۆش بۆ تیرۆر نهبات".
فایق زێدان ئهوهشی وت: "لەم یادەدا، بەڵێنمان بە خوێنی شەهیدان نوێ دەکەینەوە کە بە وەفادار دەمێنینەوە بۆ قوربانیدانەکانیان، پابەندین بە یەکڕیزی و سەروەری عێراق و کاردەکەین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی شایستەی گەورەیی ئەو شتەی کە ئەوان لە پێناویدا بەخشیون".
بهگوێره راگهیهندراوێكی ئهنجومهنی دادوهری عێراق: "دوای گەیشتن بە سەرکەوتنی سەربازی و ئەمنی، ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی هەمومان ناچار دەکات بچینە قۆناغی بنیاتنانی نەتەوە؛ دەوڵەتێک کە تەنها لەسەر ڕێزگرتن لە یاسا و یەکڕیزی بێت، چیتر پێویست بە چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەکان ناكات، شەڕەکە کۆتایی هاتوە و تەحەددای نوێ پێویستی بە شتێکی جیاواز هەیە".
ئهوهشی ڕوونكردهوه: "كۆكردنهوهی چهك له دهستی دەوڵەتدا بە مانای وازهێنان لەو قوربانیدانانە نییە، بەڵکو ئەوە دوپاتدەکاتەوە کە ئەوانەی لە کاتی شەڕدا چەکیان هەڵگرتوە، یەکەم کەسن کە لە کاتی ئاشتیدا پابەندی یاسان، دڵسۆزی بۆ شەهیدەکان بە بنیاتنانی ئەو دەوڵەتەی کە خەونیان پێیەوە بینیوە و بۆی قوربانییان داوە".
Your Comment