کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە، ۲۹ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۵، مەزڵووم عەبدی بە یاوەری شاندێکی باڵای دانوستاندنکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بکات، بەڵام سەردانەکە بەهۆی "هۆکاری تەکنیکی و لۆجیستییەوە" بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دواخستنی سەردانەکە تەنیا پەیوەندی بە رێکارە لۆجیستی و تەکنیکییەکانەوە هەیە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئامانجەکانی سەردانەکە و کارنامەی گفتوگۆکاندا رووی نەداوە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا و دوای هاوئاهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاتێکی نوێ بۆ سەردانەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆکان دیاری دەکرێت.
ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوەی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق، لە کاتێکدایە کە سووریا بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چاوەکان لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریان بۆ رێککەوتنێکی سیاسی.
Your Comment