بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکەیە چەک و تەقەمەنی قورسیان پێبووە، جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکهاوێژ.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە دوو فڕۆکەکە لە بنکەکە بەرەو بنکەی قەسرەک بەرەو باکووری خۆرئاوای حەسەکە هەڵفڕیوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییە بەردەوامەکاندایە.
ئەوە لەکاتێکدایە تادێت مەترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا و سوریا زیاتر دەبێت و چالاکییەکانی داعشیش ڕوو لە فراوانبوونن.
Your Comment