بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ردوو شاندی دانوستانکاری یه‌کێتی و پارتی له پیرمام به‌بێ هیچ ئه‌نجامێک کۆتاییهات و هه‌ردوولاش ده‌ڵێن، ئیجابی بووه به‌ڵام رێکه‌وتون که هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێک بڵاونه‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌شی گفتوگۆیان له‌باره‌وه کردوه له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پشک و به‌رکه‌وته‌کانیان بووه له کابینه‌ی ده‌یه‌می حکوومەتی هه‌رێم و هه‌ردولا داواکاری و خواسته‌کانی ڕابردوویان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خستۆته‌ڕوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێک.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکراشیکرد، هه‌ردوو شاندی یه‌کێتی و پارتی له‌باره‌ی دابه‌شکردنی پۆسته‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێکه‌وتن، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردراوه شه‌ڕی میدیایی نێوان یه‌کێتی و پارتی رابگیرێت، ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنی له‌سه‌رکراوه ته‌نها ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و راگرتنی شه‌ڕی میدیایی هه‌ردوو حزب بووه و تاوه‌کوو چیتر به‌زمانی زبر شه‌ڕی یه‌کتر نه‌کرێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌کاتێکدایه، ڕۆژی دووشەممە لە بازگەی سماقولی رێگری لە لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرا بچێتە شاری هەولێر و لە بازگەکەوە گەڕاندیانەوە، لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند، لە بازگەی سنوری کۆیە ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان وترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌سه‌رهێڵ بوون بۆ نه‌هێشتنی گرژیه‌کان و ئهئهنجامدانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت نه‌هێشتنی ئه‌و گرژیانه‌ی له هه‌ردو بازگه‌ی کۆیه و سماقولی رویدا.
Your Comment