بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، قوباد تاڵه‌بانی له شاری به‌غدا لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆ بووەوە و باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت.
تاڵه‌بانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادەیی یەکێتیی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، نووری مالیکی رۆڵ و پێگەی مام جەلالی بیرهێنایەوە کە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی‌دا ناوماڵی کورد و هەمو عێراقییەکانی رێکدەخستەوە و بە گرنگی زانی لەم قۆناغەشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ بکرێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.
یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ۱۸ كورسی به‌ده‌ستهێناوه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه شاندێكی حزبه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی چوه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت گفتوگۆ ده‌كات.
Your Comment