کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوی لیژنەکە، "ئێوارەی رۆژی دووشەممە ۰۱-۱۲-۲۰۲۵ کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان لە قەزای خەبات دا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کرد."
لەو چوارچێوەیەشدا، وەکوو لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر دەڵێت: "سەرکێشیی ئاژاوەگێڕییەکان، کە کەسێک بوو بەناوی نێچیروان عیسا میرمسو، لەکاتی ڕاکردنی لە رێگەی کەرکووک دەستگیر و راپێچی بەردەم یاسا کرا".
لیژنەکە دەشڵێت: "ناوهاتوو خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان. تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و ئاژاوەیان ناوەتەوە، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئاشکراکردنی پیلانەکانی ئەو گرووپە و ئەوانەی پاڵنەری بوون، بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەجێدەهێڵین".
Your Comment