لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی ئێوارەی رۆژی ۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۵ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: "کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتییەکانیان داوە".
جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان بە چەکی قورس و سووکەوە لە گوندی گردەڕەش کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی.
بەمدواییە لەسەر زەوی و زار کێشە کەوتوەتە نێوان خورشید هەرکی، کە کەسایەتیێکی ناسراوی عەشیرەتی هەرکییە لەگەڵ عەشیرەتی گۆران، بەرپرسانی ئاسایشی پارتی دەستوەردانیان لە کێشەکە کرد بۆ چارەسەری کێشەکە بەڵام گرژییەکان قووڵتر بوونەوە.