بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە بەهۆی کاری چاکسازی لە بۆرییە گواستراوەکانی غاز لەناو خاکی ئێران، بۆ ماوەی هەفتەیەک هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق ڕادەگرن.
ئەحمەد مووسا وتیشی: به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پەنا دەبەن بۆ سووتەمەنی جێگرەوە بۆ ئەوەی وێستگه‌کانی کاره‌با له‌کارنه‌که‌ون و هه‌ندێک وێستگە که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری که‌میی غازەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێرانی دەبەستێت.
Your Comment