شاندی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بووەوە
کۆمسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی دوای کۆبوونەوەی وەفدی پەرلەمانی تورکیای لەگەڵ عەبدوڵا ئوجەلان بڵاوی کردەوە: "پرسیاریان لە سەرۆکی پەکەکە کردووە لەبارەی بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتی و دواتر بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و بێدەنگ کردنی چەکەکانی پەکەکە و ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئازار، و وەڵامی بەرفراوانیان وەرگرتووە".
کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیانی خوشک-برایەتی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئەرێنی بووە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ڕێێکەوتنی گشتگیر لەگەڵ دیمەشق بەبێ چارسەری بنەڕەتی مومکین نییە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دەربارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاندووە: ئێمە هۆکاری جێبەجێ نـەکردنی ڕێککەوتننامەی ۱۰ی ئازار نین و هەمووان ئەم ڕاستیە دەزانن و جەختیش دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ دیمەشق ناکەین تا لە دەستوری سووریادا مافی کورد نەسەلمێنن.
عەبدی وتووشیەتی: "فەڕەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا باش دەزانن هەسەدە پابەندە بە ڕێککەوتنەکە، بەڵام لایەنی ترە کێشە دروست دەکات و پەکی دەخات".
سەعدی پیرە: بەبێ یەکێتی حکوومەتی یەکپارچە لە هەرێم پێکناهێنرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە: "یه‌کێتی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی حوکمڕانی هه‌یه نه‌ک پۆست، پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاکم بێت و یه‌کێتی ئه‌مه قبووڵ ناکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه حکوومەتێک دروست بکات ده‌بێت حاکمیه‌تێکی موشته‌ره‌ک بێت.
Your Comment