هەرێمی کوردستان مکووڕە لەسەر پشتگیری کردنی کوردستانی سووریا

وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ڵ یووسف، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ENKS)، بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاندووە: "بانگهێشت کردنیان بۆ کۆڕبەندی مێپس و پێشوازی گەرمی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "هاتنی ئەو شاندەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مێپس و پێشوازییان لە لایەن سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی زۆر گرنگ بوو".

وتەبێژی ئەنەکەسە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌و دیمه‌نه‌ی له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ بینرا ته‌واوی گه‌لی كوردی خۆشحاڵ كرد.

شایانی باسە چوارشەممە، ۱۹ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۵، مەزوڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS)، بەشدارییان لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس۲۵) لە دهۆک کرد.

News ID 226496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha