وتهبێژی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كورد له سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا.
فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ENKS ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ بەشداریی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی دەکات.