بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٥) و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاوەری مەزڵووم عەبدی دەکات.
لەسەرتای گەیشتنی دا بۆ ناو کۆڕەکە مەزڵووم مۆبانی لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستنەوە پێشوازیی لێکرا.
Your Comment