کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو، سەلاحەدین بەهائەدین و عه‌لی باپیر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کرد.
هەردوولا خوازیاری هەماهەنگی و کۆشش بۆ سەقامگیری وڵات و کاری هاوبەش بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و هەروەک جەختیان کردەوە لە تۆکمەیی پەیوەندی دوقۆڵی نێوانیان.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، حزبه‌که بڕیاریداوه به‌شداری له حکوومه‌تی داهاتووی عێراق بکات، له‌کاتێکدا له هه‌ڵبژاردنی ۱۱ی ئه‌م مانگه‌دا چوار کورسی به‌ده‌ست هێناوه، که دوو کورسی له سلێمانی و دوو کورسی له پارێزگای دهۆک. کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستانیش ته‌نها یه‌ک کورسی به‌ده‌ست هێنا.
Your Comment