کۆبانی سوپاسی ترەمپ دەکات و جەخت لە تێکەڵ کردنی هەسەدە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا دەکاتەوە

مەزڵووم کۆبانی لە پەیامێکدا وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت پابەندین بە خێرا تێکەڵکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ سوپای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ڕایگەیاند: پابەندبوونی خۆی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپات کردووەتەوە.

ئەو فەرماندەیە ئاشکرای کرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئەنجام داوە. لە پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان باراک و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە کۆشکی سپی کراوە و جەخت لە پابەندبوون بە خێراکردنی پرۆسەی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا کراوەتەوە.

کۆبانی سوپاسی ترەمپ دەکات و جەخت لە تێکەڵ کردنی هەسەدە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا دەکاتەوە

فەرماندەی هەسەدە پەیوەستبوونی سووریای بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە "هەنگاوێکی سەرەکی" بۆ بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان وەسف کرد. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوە پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەکان دەکات بۆ گەیشتن بە شکستی هەمیشەیی ئەو ڕێکخراوە و نەهێشتنی مەترسییەکانی لەسەر ناوچەکە.

مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاند: "ئێمە بە پەرۆشەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بە هەماهەنگییەکی نزیک کاردەکەین بۆ پێشخستنی پێشکەوتن بەرەو داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر و پارێزراوتر بۆ گەلەکەمان لە سووریایەکی یەکگرتوودا".

News ID 226429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha