بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له قوتابخانه‌ی سابڵاخی بنه‌ڕه‌تی له شاری سلێمانی به‌شداری کرد له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ده‌نگیدا و له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووسساز و گرنگ، ئومێدمان وایه هه‌ڵبژاردنێکی پاکوبێگه‌رد بێت، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان هۆکارێک بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان".
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو وتیشی: "بایکۆت بیرۆکه‌یه‌کی خراپه‌و چاره‌سه‌ر نیه‌و پێویسته هاوڵاتیان بچنه ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان و له‌بری بایکۆت به‌ده‌نگدانیان که‌سانی شیاو هه‌ڵبژێرن و سزایی گه‌نده‌ڵکاران بده‌ن".
سه‌باره‌ت به کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌شداری کردنی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له کابینه‌ی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو ڕایگه‌یاند: پێویسته له زووترینکاتدا په‌رله‌مانی کوردستان کارا بکرێته‌وه و به‌شداری کردنمان له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق به‌نده به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که، به‌ڵام بیرۆکه‌یه‌کی واهه‌یه، له‌باره‌ی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیارمان به‌شداری نه‌کردنه".
Your Comment