بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاژمێر ۰۷:۰۰ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە کاتی بەغدا دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و له هه‌رێمی كوردستان ۸۰۹ بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه كه چوار هه‌زار و ۵۰۱ وێستگەی ده‌نگدان له خۆده‌گرن.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت كه پێكهاتون له هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان بریتییه له ملیۆنێك و ۳۱۳ هه‌زار و ۹۸۰ كه‌س، هه‌روه‌ها ۲۶ هەزار ئاوارە دەتوانن دەنگ بدەن.

نه‌به‌رد عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر ۷:۰۰ بۆ ۶:۰۰ی ئێواره ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌كه درێژناكرێته‌وه و ئامێره‌كان ته‌نها له‌و نێوه‌نده‌دا كارده‌كه‌ن، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانیش له ۴۵۰ ده‌نگده‌ر بوه‌ته ۳۰۰ كه‌س.

شایانی باسە بڕیاره ۱۱ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌نگدانی گشتی لە عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، لایه‌نه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ۳۲۹ كورسی ده‌كه‌ن.
Your Comment