کوردپرێس: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ویلایەتی واشنتن بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، نارین بڕیار توانیویەتی زیاتر لە ۵۱٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەربکەوێت کە نزیکەی ۴۸٪ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
شارەوانیی بێڵڤیو سێیەم گەورەترین شارەوانیی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن، بەپێی سەرژمێری ۲۰۲۰، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ۱۵۱ هەزار و ۸۰۰ کەس دەبێت.

شارەکە بەیەکێک لە شارە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا ناسراوە و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژی لەو شارەن، لە نێویاندا پەیسەر ئینک، تی مۆبڵ و هەروەها ڤاڵڤ، هاوکات کۆمپانیای ئەمازۆنیش لە ساڵی ۱۹۹۴ لەلایەن جێف بیزۆس لەم شارە دامەزراوە.
نارین لە ئەمریکا لە ویلایەتی تەکساز، لە دایک و باوکێکی هەڵەبجەیی و سلێمانی لەدایکبووە، لە زانکۆی بۆستن خوێندنی باڵای تەواو کردووە و ئێستا دانیشتووی شاری بێلڤیووە لە ویلایەتی واشنتن.
Your Comment