بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (۱۵ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴)ی هەتاوی، دکتۆر مەسعوود پزیشکیان لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە و لەلایەن ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان و ژمارەیەک دیکە لە بەرپرسانی پارێزگاوە پێشوازیی لێکرا.
ئەم سەردانەش دوازدەیەمین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ پارێزگاکان لە چوارچێوەی سەردانەکانی «هاودڵیدا» کە بە ئامانجی پێوشوێنگیریی ڕاستەوخۆی بەرنامەکان لە پارێزگا و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکوانانی ئابووری و سیاسیدا ئەنجام دەدرێت.
Your Comment