فه‌رمانده‌یه‌کى باڵا و دیارى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (SDF) که عه‌ره‌به و خه‌ڵکى ئیدلبى سووریایه، گفتوگۆیه‌کى نێوان خۆی و سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (YPG) ئاشکرا ده‌کات و دەڵێت: "لەگەڵ هەڤاڵ سیپان حەمۆ کۆ بوومەوە، گفتوگۆیەکی دوورودرێژمان لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی و سووریای نوێ کرد، ئه‌و سه‌رنجى زۆر گرنگى له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ى سووریا هه‌بوو، پێی وتم: ئێمە یەکگرتویی نەتەوەیی ڕاستەقینەمان دەوێت کە ئامانجەکانی شۆڕش بەدیبهێنێت، نەک یەکێتییەکی ڕوکەش بۆ دڵخۆشکردنی ئەوانی دیکە".
ئیدلبى به‌بێ ئاماژه به‌سه‌رنجه‌کانى خۆى، گرنگى به په‌یامه‌کانى سیپان حه‌مۆ داوه و به‌ش به‌ش به‌مشێوه‌یه قسه‌کانى سیپان-ى بڵاو کردوه‌ته‌وه:
ـ ئێستا سووریا خراپترین قەیرانی ناوخۆیی بەخۆوە دەبینێت‌و دەبێت یەکڕیز بین بۆ ڕزگارکردنی، ئەمەش تەنها لەڕێگەی جێبەجێکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی‌و دادپەروەریی بۆ هەموو سووریاییەکان ده‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین.
ـ ئەبوو عومەر، کێشەکە ئەوەیە کە ئەوان (مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق و گرووپه چه‌کداره‌کانه) هەمان ئەوکەسانەن کە ڕێککەوتنەکەیان لەسەر بنەمای لامەرکەزی ئیداریی لەکۆنفرانسی ڕیاز لەساڵی ۲۰۱۵ واژۆکردوە، بەیاننامەی کۆنفرانسی ڕیاز کە لەلایەن گروپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە واژۆکراوە، بەڕونی باس لەوەکراوە.
ـ ڕێککەوتنی لامەرکەزی کە لەڕیاز واژۆکرا، یەکەم هەوڵی جددی بوو بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر، دەوڵەتێک کە کەرامەتی تێدا هاوبەش بێت، نەک دەسەڵات.
ـ ئێمە داوای شتێکی نوێ ناکەین، ئێمە تەنها داوای جێبەجێ کردنی ئەو شتە دەکەین کە ۱۰ ساڵ لەمەوبەر، ئه‌وان (مه‌به‌ست لایه‌نه سووریه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى ئه‌وکات)ه، لەسەری ڕێککەوتبوون.
ـ ده‌مه‌وێت به هه‌مووان بڵێم، ئێستا سووریا پێویستی بە ناوچه‌ى کاریگەر و هێزى کاریگه‌ر نییە، بەڵکوو ئێستا ئه‌م وڵاته پێویستی بە عەقڵی ئازادە کە ئەم وڵاتەی خۆشبوێت.
ـ ئێمه وه‌ک کورد و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه، باوەڕمان بە دەوڵەتێکی مەدەنی بۆ سووریا هه‌یه که سەروەری ئەو دەوڵەتە بەسەر هەموو خاکەکەیدا هه‌بێت، لەسەر بنەمای پرەنسیپی لامەرکەزی ئیداریی.
ـ جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه و ده‌یسه‌لمێنین، ئەم پرەنسیپ و باوه‌ڕه‌مان پرۆژەیەکە بۆ مانەوەو دادپەروەریی، ئامانجیشمان ئەوەیە سووریا بە عەقڵی ده‌وڵه‌تمه‌دارى مه‌ده‌نى بەڕێوەبچێت، نەک بەعەقڵی فەرمانگەى ئه‌منی و هێزى سه‌ربازی و شۆڤێنیه‌ت.
ـ زۆر به‌داخه‌وه، ئەمڕۆ دوای ڕووخانی دەسەڵات و گۆڕانی داینامیکی دەسەڵات، ئەوانەی دوێنێ پشتگیریان لەلامەرکەزیی ده‌کرد، ئێستا یەکەم کەسن کە دژایەتی دەکەن و بە خیانەتیش ناوى ده‌به‌ن.
ـ له‌ڕاستیدا هەندێک پێیانوایە ئێستا سووریا دابه‌ش بوه به‌سه‌ر چوار ناوچه و به‌شى جێ نفوزدا، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە زیاتر لە۴۰ کایە و ناوچه‌یه و هەریەکەشیان دەسەڵاتی خۆی و ئەجێندای تایبەت بەخۆیان هەیە، تەنانەت دەوڵەت خۆیشی ئێستا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دان بەم واقیعەدا دەنێت.
ـ ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌موان له‌ناوخۆى سووریا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشى ڕون بکه‌ینه‌وه، کێشەى ئێستاى سووریا لەلامەرکەزییەتدا نییە وه‌ک پره‌نسیپ‌و سیستم، بەڵکوو زیاتر لەگەڵ ئەو عەقڵیەتە یەکپارچەییەیه کە هەموو شتێکی دەوێت‌و بەشداری کردنى ئه‌وانى دیکه ڕەتدەکاتەوە و لەهەر دەنگێکی ناڕازیی دەترسێت، وەک ئەوەی ئازادی مەترسی بێت‌و بەشداری کردنیش هەڕەشە.
Your Comment