بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "وەک پیشەی هەمیشەی خۆی دەسەڵاتە ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ترسنۆکانە ڕێگریی کرد پەیام و قسەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هاوڵاتیان پەخش بکرێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیە و فێری هەڵکوتانەسەری شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاتر و ئازادتر و بەئیرادەتر پەیامەکانی دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان، بۆیە ترسنۆکانە و لەرزۆکانە رێگای پەخشکردنی بەرنامە و پەیامەکانی کاک شاسواریان نەدا کە سەرۆکی بە ناحەق زیندانییکراوی گەورەتریین هێزی ئۆپۆزسیۆنە".
Your Comment