١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:١٧

عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە کەسوکارەکەی کەوت

عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی PKK لە دوورگەی ئیمرالی چاوی بە ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەکەی کەوتووە.
عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە کەسوکارەکەی کەوت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی یاسایی سەدە کە کاری پارێزەرایەتی ئۆجەلان بەڕێوەدەبات لە ڕاگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە: " ڕۆژی ٣١ ی تشرینی یەکەم عەبدوڵڵا ئۆجلان چاوی بە عومەر ئۆجەلانی برازای پەرلەمانتاری روحای پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان و فاتمە ئۆچەلانی خوشکی بەرفین و عەلی ئۆجەلان کەوت.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٤ ی نیسانی ١٩٤٩ لە گوندی ئامارای پاریزگاری روحا لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزرا و لە ساڵی ١٩٨٤ەوە دەستی بە خەباتی چەکداری دژی دەوڵەتی تورکیا کرد دواتر ئەم خەباتە گۆڕا بۆ خودموختاری زیاتر و مافەکانی کورد لە چوارچێوەی تورکیادا. ئەم ململانێیە بووە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس لە هەردوولا و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا گەیاند.

عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە کەسوکارەکەی کەوت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩لە کینیا لە ئەفەریقا لە پیلانێکی فرەلایەندا دەستگیرکرا و بە زیدانی گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا، ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پەکەکە جێهشت. ئۆجەلان لە زیندانەوە چەند جارێک داوای ئاگربەست و چارەسەری سیاسی دەکرد.

عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە کەسوکارەکەی کەوت

چەند جارێک گفتوگۆ لە نێوان پەکەکە و تورکیادا ئەنجامدرا گرنگترینیان پرۆسەی ئاشتی (٢٠٠٩-٢٠١٥)ئەم قۆناغە بە گرنگترین و جدیترین هەوڵی ئاشتی دادەنرێت لە مێژووی کێشەی کورد لە تورکیا.

عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە کەسوکارەکەی کەوت

نوێترین دەستپێشخەری لەسەر دەستی ئۆجەلان جارێکی تر لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، ئۆجەڵان بانگەوازی پەکەکەی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک. لە ڕۆژی یەکی ئازاری ٢٠٢٥دا، پەکەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەیان ڕاگەیاند لەگەڵ تورکیا، وەڵامدانەوە بۆ بانگەوازەکەی سەرۆکی پەکەکە.

لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥دا، پەکەکە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە خاڵێک کە داواکارییەکانیان دەتوانن لە ڕێگەی "سیاسەتی دیموکراتیانە"وە بەدیبهێنرێن.

لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا، دوازدەیەم کۆنگرەی پەکەکە ئەنجام درا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە درا. 

لە ١١ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥ دا پەکەکە لە دەستپێشخەریەکی تردا ٣٠ گەریلای پیاو ژن لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک سلێمانی چەکەکانیان سووتان. هەروەها لە ڕۆژی ٢٦ ی تشرینی یەکەم پەکەکە وەک دەستپێشخەریەکی نوێ گەریلاکانی لە خاکی تورکیا کشاندەوە بۆ قەندیل لە هەرێمی کوردستان.

News ID 226350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha