گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کات کوشتن و ڕێگری لە پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، ڕایگەیاند کە یەکێتی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان، سیاسەتی خۆسەپێنی پەیڕەو بکات، جەختیشی کردەوە کە پارتی وەک نوێنەری زۆرینەی خەڵک، سازش لەسەر ماف و دەستکەوتەکانی کوردستانییان ناکات.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێیان لەسەر پۆست دواخست".
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین. خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین.