بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له‌میانی وتارێکدا له بانگه‌شه‌ی حزبه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: "کورد وایلێهاتوه ناتوانێت له به‌غدا یه‌ک کورسی به‌ده‌ستبهێنێت، زیاتر له ۵۰۰ هه‌زار کورد له پارێزگای دیاله به‌ڵام به ئه‌سته‌م کورسیه‌ک له خانه‌قینه به‌ده‌ستده‌هێنین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌یه که وایکردوه ده‌نگی کورد بفه‌وتێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ستهێنانی کورسییه‌ک پێویستی به ۳۰ بۆ ۴۰ هه‌زار ده‌نگ هه‌یه به‌ڵام له ناوچه‌کانی خواروی عێراق پێویستی به دو هه‌زار و ۵۰۰ ده‌نگ هه‌یه، پێویسته پێداچونه‌وه بکه‌ین و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتودا پێداگری بکه‌ین که عێراق یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت به‌وه‌ش کورد ده‌توانێت زیاتر له ۹۰ کورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
محەمەد حاجی مەحموود ئه‌وه‌شی وت: "عێراق وڵاتێکه هه‌میشه شه‌ڕ و کوشتنی تێدابووه و ئه‌وان ڕه‌حمیان به حه‌زره‌تی حوسێن نه‌کرد، که دایکی کچی پێغه‌مبه‌ر بوو (د.خ) باوکیشی حه‌زره‌تی عه‌لی بوو، له کووفه و که‌ربه‌لا پارچه پارچه‌یان کردن و هه‌ر پارچه‌یه‌کیان به وڵاتێک نارد، ده‌بێت ئێمه چاوه‌ڕوانی چی له‌وان بکه‌ین؟".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود باسی له‌وه‌ش کرد: هیواداره په‌رله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌کانی ده‌ستپێبکات که ماوه‌ی ساڵێکه نه‌یتوانیوه کۆببێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ململانێی حزبه‌وه که له‌سه‌ر وه‌زیرێک یان پۆستێک کێشه‌یان هه‌یه، "هیوادارم به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت پێش هه‌مو شتێک بکه‌وێت".
ناوبراو په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به کورد، وتی: "ئه‌مریکا دۆستی تاسه‌ری نیه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له کوێ بێت ئه‌وان له‌وێن، کورد له سوریا چۆن قاره‌مانانه کچان و کوڕانیان له دژی داعش شه‌ڕیان کرد به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌مریکا له نیویۆرک پێشوازی له ئه‌حمه‌د شه‌رع کرد که سه‌رۆکی ئه‌مریکا ۱۰ ملیۆن دۆلاری دانابو بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت و بکوژرێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌کات که بچنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعه‌وه، ئه‌مریکا چه‌ندین جار له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له میلله‌ته‌که‌مانداوه.
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "کورد ده‌بێت باوه‌ڕی به خۆی و میلله‌ته‌که‌ی هه‌بێت و ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی کورد له عێراقدا که‌م بکرێته‌وه و ته‌سلیم ببێت، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه کورد نه‌ک ته‌سلیم نابێت به‌ڵکوو به‌گیاندا ده‌چێته‌وه، له سووریا به پشتیوانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت کورد ته‌سیلمیان بێت به‌ڵام کورد له سووریا ته‌سلیم نابێت، له تورکیاش ده‌یانه‌وێت سوود له زیندانکردنی ئۆجه‌لان ببینن و فشاری لێده‌که‌ن و بڕیاری نابه‌جێی پێده‌ده‌ن که کورد ته‌سلیمیان بێت، هه‌ر لایه‌نێک ئه‌گه‌ر چه‌ک دابنێت بزمار له تابووتی خۆی ده‌دات".
Your Comment