جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاند: گەر لە ماوەی مانگێک لە دوای هەڵبژاردن کاندید و پارتەکان پۆستەر و بانگەشەکانیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لانەدەن، کۆمیسیۆن بە هاوکاری شارەوانیی پارێزگا و قەزاکان، خۆی بەو کارە هەڵدەستێت و تێچووەکەشی هەمووی دەخاتە ئەستۆی کاندیدەکان.
ناوبراو وتیشی: پارتە سیاسییەکان بڕێک پارەیان لای کۆمیسیۆن وەکو دەستەبەر داناوە، گەر دوای هەڵبژاردن پۆستەرەکانیان لانەدەن، کۆمیسیۆن بەو پارەیە هەڵمەتی لادانی پۆستەرەکانیان دەست پێدەکات.
جومانە غەلای باسی لەوەش کرد، تا ڕۆژی یەکشەممە، ۲۶ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵ ۵۴۰ پێشێلکاری لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمار کراون، کە ۶۲ـیان هی کاتی پێش دەستپێکردنی بانگەشەن و هەموویان پێبژاردنیان بۆ کراوە.
لە بارەی دوورخستنەوەی کانیدەکانیش لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا، كۆتا ئاماری بڵاو کردەوە.
به گوێرهی ڕاگەیەنراوی كۆمیسیۆن، تا ئێستا ۸۳۷ كاندید له پرۆسهی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی عێراق دوورخراونەتەوە.
Your Comment