بناغەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان غەش بوو بۆیە بەشداریمان نەکرد

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری لە هەڵبژاردن ئەرکێکی شەرعییە و دەبێت کەسی موسڵمان دەنگ بە کەسێک بدات شایستەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە تەباییە و بناغەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان غەش بوو، بۆیە بەشداریمان نەکرد.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاند: داوا دەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە بۆ ئەوەی متمانە درووست بێت، داوا لە لەلایەنەکان دەکەم پشتگیریمان بکەن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد هەموو موتەفیق بووین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکە دیزایین کراوە، بەڵام دواتر بەس ئێمە ماینەوە و نەچوینە پەرلەمان.

باپیر دەشڵێت: هەر کاتێک بزانین پەرلەمان دیزاین دەکرێت، بایکۆتی دەکەین و هەمان هەڵوێستمان دەبێت، لەگەڵ خوا و خەڵکی خۆمان ڕاست دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، بەڵێنی درۆمان بەکەس نەداوە و وتیشی، "بەشداری لە هەڵبژاردن ئەرکێکی شەرعییە و دەبێت کەسی موسڵمان دەنگ بە کەسێک بدات شایستەبێت".

News ID 226285

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha