بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد لە کۆنفرانسێکدا لە پارێزگای مێردین، ڕووی دەمی لە حکوومەتی تورکیا کرد و وتی: "لەبری ئەوەی دەستەی تەحریر شام ببێتە دراوسێی تورکیا، با کورد ببێت، ئایا قیامەت هەڵدەستێت؟".
ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دیموکراسییانە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت و بابەتە نەتەوەییەکان لە بابەتە ئایدیۆلۆژییەکان جیاوازن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئێمە بە وریایی و پشوودرێژییەکی زۆرەوە بەدوای ئەم پڕۆسەیەدا دەچین. پێمانوایە گەیشتن بە کۆماری دیموکراسی بە هەوڵەکانی ئێمە دەبێتە ڕاستی".
ئەحمەد تورک دەڵێت: کورد لە کوردستانی سووریا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان چەکیان هەڵگرتووە و پێویستە پارتە سیاسییەکانی هەموو کوردستان خاوەندارێتی لە کوردانی سووریا بکەن و بڵێن سووریا هێڵی سوورە.
Your Comment