بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له دیداری میری له شاری هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆخی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: "هیچ دابه‌شبوونێكی ناوخۆیی نیه و هیچ كات یه‌كێتی هێنده‌ی ئێستا به‌هێز نه‌بووه و به‌ڵگه‌كانیش هه‌مووی له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌گه‌ر بڕوانینه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێمان هه‌بووه توانیومانه گۆڕانكاری زۆر بهێنینه پێشه‌وه، ئه‌وه یه‌كێک بووه له تاقیكردنه‌وه‌كان كه پارتێكی سیاسی پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌كوو خوێندكارێک له تاقیكردنه‌وه‌دا، یه‌كێتی له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدایه كه چه‌ندین ساڵه به‌وشێوه‌یه نه‌بووه".
تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "یه‌كێتی ده‌بێت ببێته‌وه به پارتی یه‌كه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، من دڵخۆش نیم به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوو هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی باش زیادی كرد، ده‌مه‌وێت ئه‌و گۆڕانكاریانه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی خۆمدا ئه‌نجام بده‌م".
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سێ سه‌ركرده‌ی دیار له سلێمانی، (لاهوور تاڵەبانی، شاسوار عه‌بدولواحید، ئارام قارد) بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد: "ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوویداوه چاوه‌ڕوانكراوه و هه‌موو چالاكوانێک له سلێمانیدا هه‌ست به سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وه په‌یوه‌ندی نیه به‌وه‌ی كه بڵێین كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی جیاوازه‌وه هه‌بێت، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌سه‌ر كاک لاهوور و هاوڕێكانی هه‌بوون زۆر گه‌وره‌ن و ناكرێت دروستبكرێت و باسی دانپێدانانه‌كان و ته‌له‌فۆن و هاردڕایڤ و كۆمپیوته‌ر و به‌ڵگه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین كه ناژمێرن، كاک لاهوور له ته‌له‌فیزیۆن باسیكرد كه كه میلیشای هه‌یه و تاوه‌كوو مردن به‌كاریده‌هێنم و بوون به سه‌ركرده‌ی سیاسی نابێت بتخاته سه‌رووی یاساه‌وه".
Your Comment